باسی هاتنی جوبڕەئیل

از کتاب:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
اثر:
سمیع (1848-1889)
 1 دقیقه  533 مشاهده
جا جوبڕەئیل هات، دیتی ئەو حاڵە
دەپرسن کێیە، ئەو نوور جەماڵە
دەڵێن جوبڕیلە، ئەمینی داوەر
خودا ناردوویە بۆ لای پێغەمبەر
ئەوساکە ناوی پێغەمبەر ئەبەن
پاکیان بە جارێ هاواری ئەکەن
یا ڕەسوولەڵڵا! بێی بە هاوارمان
بە خوا زۆر بەدە حاڵ و ئەحواڵمان