نامەی ئاوات بۆ سەیید (٤)
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
676 مشاهده
من هاتم و تۆ ڕۆیی، تۆ ڕۆیی و من هاتم
زانیوتە بە قەولی وان تۆ لۆتیی و من لاتم
گاهێ کز و گەهـ ماتین، گەهـ لۆتیی و گەهـ لاتین
ڕووکەینە دەر و دەشتان، تۆ هار و ئەمن ماتم
تۆ ڕاوچیی و من هەوچی، با پێکەوە حازر بین
گوێ مەگرە قسەی خەڵکی، وەک من بە؛ کە ڕاهاتم
سەرلەوحەیی گۆڤارە باسی منی بێچارە
یا شوهرەیی ئافاقم، یا توعمەیی ئافاتم
کەوتوومە سەری ئەوسەر، هەرکەس چ دەڵێ بیڵێ
دەرحەق بە قسەی خەڵکی بێ قەید و موبالاتم
با هەر بە خەیاڵ یارۆ، ئێمە بە فەقیر دانێ
تۆ خوسرەوی خووبانی، شاهەنشەهی شاماتم
شایی دەوێ ئەو، سەیرە؛ دەس بگرە، مەڵێ لەنگم
هەڵپەڕکەیەکی بگرین، تۆ دەس گرە، من پاتم
گەر چا بێ کەلامی من، سینەش کە سەماوەر بێ
شیرینە وەکوو قەندە، هەڵبەست و مەقالاتم
قوربانی وەفاتم من، «قادرشخصسەید قادر سەیادەت» قەدەمت بێنە
سەر چاوی حەزینی من، حازر لە گوزەرگاتم