وەڵامی ئاوات بۆ سەیید

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  703 مشاهده
«قادرشخصسەید قادر سەیادەت» بەخودا ئەلحەق ئوستادی بەیاناتی!
تۆ مەزهەری هەڵبەست و ئەشعار و مەقالاتی
ئەمڕۆ نییە هەر بێ شک هەمڕەنگ و هەم ئاوەردت
قائانی بڵێی ئەمڕۆ بێ مۆدە غەزەلیاتی
«فێردەوسیشخص» و «قائانیشخص» ناگەن بە غوباری مە
من پەستی خەیاڵاتم تۆ مەستی کەماڵاتی
با باسی نەکەین باشە چون من بە مەسەل زیاتر
دەرکەوتووە لێم پیری، ئوفتادەگیی و لاتی
فەرمایشی تۆ «قادرشخص»! زۆر جوانە وەکوو قەندە
حاشا کە نە من لۆتیم، حاشا کە نە تۆ لاتی