وەڵامی ئاوات بۆ سەیید
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
735 بینین
«قادرکەسسەید قادر سەیادەت» بەخودا ئەلحەق ئوستادی بەیاناتی!
تۆ مەزهەری هەڵبەست و ئەشعار و مەقالاتی
ئەمڕۆ نییە هەر بێ شک هەمڕەنگ و هەم ئاوەردت
قائانی بڵێی ئەمڕۆ بێ مۆدە غەزەلیاتی
«فێردەوسیکەس» و «قائانیکەس» ناگەن بە غوباری مە
من پەستی خەیاڵاتم تۆ مەستی کەماڵاتی
با باسی نەکەین باشە چون من بە مەسەل زیاتر
دەرکەوتووە لێم پیری، ئوفتادەگیی و لاتی
فەرمایشی تۆ «قادرکەس»! زۆر جوانە وەکوو قەندە
حاشا کە نە من لۆتیم، حاشا کە نە تۆ لاتی