وەڵامی سەیید بۆ ئاوات (٣)
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید قادر سەیادەت
1 خولەک
633 بینین
ئەی مەنبەعی فەیز و جوود! ئەی شاعیری پڕمایە!
تۆ مەرکەزی ئیحسانی، تۆ کانی کەماڵاتی
من بەندەیی تۆم قوربان! تۆ سەروەر و سەرداری
شایستەیی تەعزیمی، جێی فەخر و موباهاتی
ئەستێرەیی شەوتابی، هاتم بە هومێدی ڕووت
تا شەو کە موعەتتەل بووم، من ڕۆییم و تۆ هاتی