وەڵامی ئاوات بۆ سەیید

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  571 بینین
هۆنەرێکی پیری وەک من، کوا وتەی جوانی هەیە؟
کوا گوڕ و تین و توانای جاری جارانی هەیە؟
گوێم خەریکە گوێ نەداتە بەند و باو، چاویش ئەوا
کەم کەمە بێ نوور دەبێت و حاڵی بوحرانی هەیە
هەرکە بیستم ماڵەکەت هاتۆتەوە جەمیان، کوتم:
سەد شوکر وا هەوری ڕەحمەت مەیلی بارانی هەیە
هاتیەوە بۆ خانەقای پیرۆزی بابی گەورەمان
ئاوەدان بێ زۆر هەراوە جێی هەموومانی هەیە
گەرچی هەروەک مۆتەکە سەر سینگی گرتم پیاوەکەت
ڕۆژوەوان بۆخۆت دەزانی ڕۆژ و شەو ژانی هەیە
خۆ بەڵام چونکە لەلایەن تۆوە بوو، پێی سەر سەرە
ڕۆژوەوانیش کاتی ئێوارانە دەرمانی هەیە
تێروپڕ دەخوا، هەتا تێرتێر نەبێ ناکشێتەوە
جرت و فرتی لێ پەیا بێ، جا وچاندانی هەیە
بۆ تراکتۆر ناردبووت «سەییدکەسسەید قادر سەیادەت»! ئەوا پێشکەش کرا
پیاوەکەت دەیگوت کە ڕۆژێک کاری کێڵانی هەیە
گیانە «ئاواتناسناوی ئەدەبی» برسییە و بێ هێز، دەنا بۆ خزمەتت
حازرە بێ، چاو دەگێڕێ داخۆ کێ نانی هەیە