سۆزی دڵ
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
1088 مشاهده
بە تەنیا گیانەکەم! سۆزی دڵم پەروانە دەیزانێ
خەمی دڵ بولبولێکی بێ گوڵ و بێ لانە دەیزانێ
وەها پابەندی بسکی شێت و پێتم، بێ خەبەر ماوم
لە خۆم و حاڵ و باڵم، حاڵی من دێوانە دەیزانێ
لە ڕازی بسکی پڕ پێچ وخەمی، عالەم سەراسیمەن
دەزانی ئەو تەلەسمە مووبەموو هەر شانە دەیزانێ؟
مەپرسن دۆستان! هەرگیز لە حاڵی دەستزەدەم، چونکە
لە خۆم من بێ هەواڵم، حاڵی من جانانە دەیزانێ
ئیمامیتخلص ناوی گەورە و شاری وێرانە کە تێفکری
لە مەعنای شێعرەکانی هەر دڵی وێرانە دەیزانێ