دافیعی ئەلەم
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
904 مشاهده
ئەتۆی حەکیمی هەموو دەرد و دافیعی ئەلەمی
ئەتۆی کە شافیعی خاوەن گوناهی زۆر و کەمی
ئەتۆی کە ڕەحمەتەکەی گرتی دار و بەردی وڵات
وەخڕدەکەی بە سەخا و بەزل سفرەکەی حەتەمی
وجوودی تۆ بووە زیبی گوڵ و دڵی بولبول
بە بۆنی تۆوە گەیشت، بوو بە نۆکەر و خەدەمی
وەنەوشە گەردنی خۆی کرد بڵند لە ڕاستت زوو
نەسیمی سوبح سەری کرد نەوی و دای قەسەمی
کە تا وجوودی هەیە سەرنخوون و ملکەچ بێ
سیاهپەردە بێ دایم هەتاکوو دێ عەدەمی
کە سوێسنیش وەزمان هات بڵێ منیش جوانم
سەبا بە ئەمری جەنابت شەپێکی دا لە دەمی
تەماشە نێرگسی خۆشبەخت چۆنی تەرتیب دا
لە لایێ حوققە وو کاغەز، لە لایەکیش قەڵەمی
لەبەر ئەوە کە بنووسێ لە مەدحی تۆ دەفتەر
ببێتە زیبی چەمەن، خۆش بێ هاتنی قەدەمی