کۆچی خێر

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  1221 مشاهده
باری بەست، خێربێ، دەڵێن بۆ جەننەتولمەئوا دەچێ
هەرکەسێ پیاوی خودا بێ، گیانەکەم! ئاوا دەچێ
شێری مەیدانی خوداناسی عەلی بوو عائیلی
توێشوویی هەڵگرتووە، بێ ترس و بێ پەروا دەچێ
ئەو لە پێش چاو چوو، بەڵام هەر ماوە وێنەی وی لە دڵ
هەرکەسێ وێنەی ئەوی بێ، خۆش سەروسیما دەچێ
خەم مەخۆن یاران! مەڵێن ڕۆیی «عەلی» شێری خودا
پاک و ڕووسوور بۆ حوزووری حەزرەتی مەولا دەچێ
هەرکەسێ ڕووسوورە وەک ئەو دەچتە مەیدانی جەزا
خۆ ئەوەی وەک «کامیلتخلص»یشە، بێ سەر و بێ پا دەچێ