کۆچی خێر

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  1275 بینین
باری بەست، خێربێ، دەڵێن بۆ جەننەتولمەئوا دەچێ
هەرکەسێ پیاوی خودا بێ، گیانەکەم! ئاوا دەچێ
شێری مەیدانی خوداناسی عەلی بوو عائیلی
توێشوویی هەڵگرتووە، بێ ترس و بێ پەروا دەچێ
ئەو لە پێش چاو چوو، بەڵام هەر ماوە وێنەی وی لە دڵ
هەرکەسێ وێنەی ئەوی بێ، خۆش سەروسیما دەچێ
خەم مەخۆن یاران! مەڵێن ڕۆیی «عەلی» شێری خودا
پاک و ڕووسوور بۆ حوزووری حەزرەتی مەولا دەچێ
هەرکەسێ ڕووسوورە وەک ئەو دەچتە مەیدانی جەزا
خۆ ئەوەی وەک «کامیلناسناوی ئەدەبی»یشە، بێ سەر و بێ پا دەچێ