برایەتی
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
1230 بینین
چەندە بەنرخ و چاکە، براکەم! برایەتی
چەند پیسە، چەند گڵاوە، کەسی من! جیایەتی
بۆ کورد جیا لە یەکتر و تەشویش و گیرودار
یەکجار لەمێژە، دوور و درێژە حیکایەتی
هەرچەند زەمانە جەوری لە سەرمانە، خول دەدا؛
با ئەم خولەش نەکەین لەوی، گیانە شکایەتی
سووڕێکی دیش بە سوودی مە دەخوا، سەبر گرە
تا سەر نییە گەدایەتی و پادشایەتی
جا تۆ کە ڕوونە لێت گەڕ و چەرخوخولی زەمان
مەنوێنە بێ مرووەتیی و بێ کیفایەتی