تیر و کەوان

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  1042 مشاهده
ئەو نێرگسی پڕفیتنە و شۆرە چ بەقینە!
چەند مەست و چ خوممار و چ عەییار و بەتینە!
ئەبرۆی کە لە سەر چاویە، بڕوا بکە چاوم!
ئەو هەر لە کەوانکێشیی و ئەم هەر لە کەمینە
ئەی من بە فیدای خاوەنی ئەو تیر و کەوانە!
هەرچەند کە دڵم کاری هەموو زام و برینە
ئەی دڵ! مەبە دەربەندی غەمی ناوکی غەمزەی
ساڕێژە برین، مەوقیعی ئازادیی و ژینە
یانی کە لە ژێر سایەیی زولفی شەوەزەنگی
ڕۆژ دەردەکەوێ، کاری خودای گەورە ببینە
لەم کەشمەکەشی تیر و کەوان، چاو و برۆیە
دیم ڕەحمەتی حەق نازڵە، زانیم بە قەرینە
«کامیلتخلص» وەکوو تەیرێکی بەهار دێتەوە کوێستان
هاتۆتەوە ئەم کێو و کەژ و مەزرەعە شینە