پیرەغولام
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
1025 مشاهده
موددێکە دڵم لێ ونە، ئەو شێتە نەفامە
ڕۆیشتووە لای قامەتی ئەو تازە نەمامە
بێ شوێن و ئەسەر ماوە فەقیرە، بە سەری تۆ
ئەو لێرە نییە، کردەوەکەی ئێستە لە لامە
نەسرەوتن و دەرکەوتن و خۆ کوشتن و سووتان
گریان و لە قوڕ نیشتن و خۆ کردنە عەلامە
جێم گرتەوە، هەرچەندە دەڵێن خاڵییە جێگەی
ئەو عاشقی کوڵمانە، ئەمن مەمکی شەمامە
من کوشتەیی شمشیری برۆ و تیری کەوانم
ئەو بەندی سەری زولفی ڕەش و دانە وو دامە
وا دیارە کە خاڵی ڕەشی دی، بۆیە فڕیوە
تەیرێکی نەزانە، چ فریوخوردە وو خامە
تازە نییە دڵ عاشقی زولف و خەت و خاڵی
لەو ڕۆژەوە ناسیویە کە ڕاست و چەپی کامە
دێوانەگیی و عاشقی شوغڵێکی عەزیزن
لایق بە هەموو کەس نییە ئەو شەئن و مەقامە
تەنیا لە هەموو مەملەکەتی میهر و موحەببەت
مەجنوون بوو کە مەشهووری هەموو خاسە وو عامە
بەو حاڵە پەرێشانەوە دووبارە «ئیمامیتخلص»
هاتۆتەوە لات، مەنعی مەکە، پیرەغولامە