ڕۆژ و تەم
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
874 مشاهده
پەرچەم و زولفی لە سەر ڕوومەتی وەک ڕۆژ و تەمە
بە هەناسەم مژ و تەم زوو دەڕەوێ، عومری کەمە
ڕۆژی ڕووی دەردەکەوێ، بەرگی هەژاری ڕووتە
ئاهی من زوو دەبڕێ دەستی درێژی زەلەمە
هەروەکوو باخی بەهەشت وایە سەراپا بەدەنی
بەژنی بەرزی وەکوو تووبایە، لە باخی ئیرەمە
بەشی من چۆن هەیە لەو سێبەر و بەرگ و بەری ئەو
وەکوو بیستوومە بە تەنیا بەشی خەڵکی حەرەمە
چاو لە من دادەگرێ، وەختە ملم بشکێنم
دێمە لای تووڕەیە لێم، کوا ئەوە لوتف و کەرەمە!
لە مناڵیمەوە تا ئێستە جەفام کێشاوە
بۆیە سوڕماوە سەرم، کەللەمە وەک جامی جەمە
دڵی ئاوارەیی «کامیلتخلص» بەکوڵە ڕۆژ و شەوێ
چاوەڕێی ماچی لە لێوانە، چ زۆرە و چ کەمە