ڕێبەری گەورە

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  872 مشاهده
ئەو ڕەهبەرە کە گەورەیی ئێمە و هەموو کەسە
عەللامەی لەدوننی بەبێ چوونی مەدرەسە
عالم بە عیلم، بێ ئەمە کەس دەرسی پێ بڵێ
دارایی عیلمی شیمی و فیزیک و هەندەسە
ئەوشۆ عرووجی کرد چووە سەر، ئەو بە سەروەری
مەحبووبی زاتی پاکی خوداوەندی ئەقدەسە
حەوت ئاسمان بە ئانێ هەموو تەی دەکا بە شەو
خەڵکیش بە ڕۆژ و فێڵ و فەرەج بەرتەری بەسە
شێری ژیان لە عەرسەیی مەیدانی ئەو نەوی
بێ تین و هەیبەتە بە خودا وەک موخەننەسە
ئەم هەڵبەسانە چەشنی وتەی حاجی قادرن
هەرچەند ئەمانە شێعرن و ئەو خۆ موخەممەسە
شیرین زمان و ئەفسەحە ئەو، بۆیە «کامیلتخلص»یش
جوانە وشەی زمانی بە مەدحی مولەببەسە