چ خۆشە

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  1268 مشاهده
ئەگەر دڵبەر دڵئارا بێ چ خۆشە!
بەزەوق و ئاڵ و واڵا بێ چ خۆشە!
شەراب هەرچەندە تاڵوتوونە، چاوم
کە ساقی وا دڵئاوا بێ چ خۆشە!
کەوا مەستی لە نەشئەی چاوی مەستە
بڵێ دەی جامی مەی با بێ چ خۆشە!
لە کاتی مردن و دەرچوونی گیانم
کە یادی ویم لە دڵدا بێ چ خۆشە!
لە گیروداری ڕۆژی واپەسینم
کە سینەم لام ئەلف لا بێ چ خۆشە!
ئەگەر فکرم لە سەر «لا» بێ چ ناخۆش!
کە ئیمانم بە ئەولا بێ چ خۆشە!
«ئیمامیتخلص» تۆ کە لائیللایە زیکرت
هومێدت هەر بە ئەڵڵا بێ چ خۆشە!