دانەخۆرە

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  861 مشاهده
ئافەتی گیان و دڵ «کامیلتخلص»! جەماڵی دڵبەرە
قاتڵی بێڕەحم و مەستم چاوی کاڵی دڵبەرە
کوشتمی، چابوو بە ماچی لێوی زیندووی کردمەوە
قووتی گیانم مشتنی دوو لێوی ئاڵی دڵبەرە
زولفی، داوی عاشقان و کوڵمی، جێڕاوگەی دڵان
دانەخۆرەن بولبولان لەو جووتە خاڵی دڵبەرە
سیپەلاکم ڕەش بووە نەمدیوە مانگی یەکشەوە
ڕۆژی جەژنم دیتنی ئەبرۆی هیلالی دڵبەرە
ئەی «ئیمامیتخلص» بۆ جوانی تا بڵێی بێ وێنەیە!
عاقڵێکی واشە، دڵ ماتی کەماڵی دڵبەرە