کاروانی نەمان

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  832 مشاهده
کاروانی نیستی! تۆزێ سەبر تەشریف بەرە
نێو کەژاوەی دڵڕفێنت جێخەوی نازپەروەرە
بۆ هەموو دەروێش و سۆفی، قەوم و خوێش، خەڵکی وڵات
مورشیدێکی خۆشەویستە، ڕێنما وو ڕێبەڕە
تۆخودا سەرقافڵەچی! خێرا بە ڕێگادا مەڕۆ
چاڵ و چۆڵە ڕێگەکەت، ماندوو دەبێ ئەو دڵبەرە
چوو، منیش وا بێ وچان دێم و دەچم، بێ ئیختیار
هەر دەڕۆم پێ ناگەم و بڕوانە بوومە مەخسەرە
هەر بە تەنیا بۆ منە ڕۆژی قیامەت هاتووە
ڕۆژ و شەو با هەر بقووڕێنم لە دووی ئەو سەروەرە
کاتی ڕۆینی پیری مە «غفرانی ایزد» نووسرا
شین و واوەیلایە، قوڕپێوانە، ڕۆژی مەحشەرە