چاوەکانم

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  980 مشاهده
تۆ نەخۆش بی ژیانی من سوێرە
چاوەکانم بە لەرزەکەت کوێرە
کە دەڕۆی بۆ موعالەجە، ئاخر
دڵی ئێمە بە شەخسێ بسپێرە
چونکە کۆرپەی دڵی هەموومان تۆی
بانەمەڕ چوو، چ وەختی هاوێرە؟
دوور لە یەک کەوتنەوە گرنگە، «عومەرشخص»!
توند و تیژە، بە چەشنی تاوێرە
هەرکەسی کەوتە بەر، پەرێشانە
دەگرێ وەک تفەنگچی لەو، سێرە
وردوپردی دەکا بە شاڵاوێک
بە سەریدا دەسووڕێ وەک گێرە
گیانەکەم! مامەکەت بە قوربانت
خەبەرێکی بنێرەوە، خێرە