بولبولی گوڵزاری ئەدەب

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  846 مشاهده
کۆچی کرد بولبولی گوڵزاری ئەدەب
دەرکی بەسراوە هەموو شاری ئەدەب
ڕەونەقی هۆنەری کوردان ڕۆیی
لەبرەو کەوتووە بازاڕی ئەدەب
کەی بەهار وا بوو کە گوڵ پێنەکەنێ!
گوڵ و گیا بگری بە ئازاری ئەدەب
ڕۆیی ئەو هێمنشخصی زانا و بەڕێز
مانگە ئاوا بوو لە گۆڤاری ئەدەب
پیر و لاو ڕێکی بە گریان و دەڵێن:
داخەکەم ون بووە ئاساری ئەدەب
خۆشەویستی گەل و مامۆستا بوو
پاکی ڕەشپۆشە سەر و خواری ئەدەب
ڕێکەوت قافڵەیی شێعر و هونەر
وەک دەڵێن کەوت و نەهات باری ئەدەب
مەنزڵی شاعیرەکان تاریک بوو
دەرکی بەسراوە بە بزماری ئەدەب
چاوی «ئاواتتخلص» ە وەکوو گۆمی خوێن
بۆ لە قیس چوونی کەسوکاری ئەدەب