بولبولی گوڵزاری ئەدەب
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
1224 بینین
کۆچی کرد بولبولی گوڵزاری ئەدەب
دەرکی بەسراوە هەموو شاری ئەدەب
ڕەونەقی هۆنەری کوردان ڕۆیی
لەبرەو کەوتووە بازاڕی ئەدەب
کەی بەهار وا بوو کە گوڵ پێنەکەنێ!
گوڵ و گیا بگری بە ئازاری ئەدەب
ڕۆیی ئەو هێمنکەسی زانا و بەڕێز
مانگە ئاوا بوو لە گۆڤاری ئەدەب
پیر و لاو ڕێکی بە گریان و دەڵێن:
داخەکەم ون بووە ئاساری ئەدەب
خۆشەویستی گەل و مامۆستا بوو
پاکی ڕەشپۆشە سەر و خواری ئەدەب
ڕێکەوت قافڵەیی شێعر و هونەر
وەک دەڵێن کەوت و نەهات باری ئەدەب
مەنزڵی شاعیرەکان تاریک بوو
دەرکی بەسراوە بە بزماری ئەدەب
چاوی «ئاواتناسناوی ئەدەبی» ە وەکوو گۆمی خوێن
بۆ لە قیس چوونی کەسوکاری ئەدەب