گیانەکەم

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  1593 بینین
گیانەکەم! چت لێ بکەم؟ داخت لە دڵ بۆتە قەڵات
باری خۆی داوە بە عەرزا مەینەت و شادی هەڵات
تۆ دەزانی چم بە سەر هات بەو هەموو دەردانەوە؟
مەنزڵم کوێیە؟ دەبا عەرزت بکەم شوێن بێ لە لات
یا گوزەرگەی عاشقان، یا گیانە مەنزڵگەی دڵان
یا دەنا باخی گوڵان، یاخۆ چیای بەرزی وڵات
لەو چوار جێگایە ڕەنگە شوێنی من باش هەڵگری
چەشنی کەروێشکێ هەزارەم کرد لە ترسی موشکیلات
یار ئەگەر پرسی لە کوێیە «کامیلناسناوی ئەدەبیی» بێچارەکەم؟
پێی بفەرموو: کەس نەکێڵ و بەردەڕەق، بێ حاسڵات