قەزات لە من کەوێ
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
1351 بینین
دوێ نەخۆش بووی کە ئەمن هاتمە لات
ئەی قەزای تۆ لە منی تاقە برات!
بە شەو و ڕۆژ لە خودا دەخوازم
لە منی غەمزەدە بێ، دەرد و بەڵات
ون نەبێ نووری جەماڵت یاخوا!
لە من و مەملەکەت و خەڵکی وڵات
سەروی قەددت کە لە بۆستانی وەفا
ئاو درا، دوور بێ لە دەرد و ئافات
مەجلیست گەرموگوڕ و ڕووناک بێ
قەت نەکووژێتەوە یاڕەببی چرات!
وەکوو پەروانە لە تۆ هاڵاوین
هەر ئەتۆی خاوەنی فەیز و بەرەکات
کاکە، برژۆڵی منە بۆتە گەسک
پێی دەماڵم هەموو خاکی دەرگات
چونکە بۆتە کلە بۆ چاوی من
دیدە وو ماڵ و سەرم بێ بە فیدات
«کامیلناسناوی ئەدەبی» ت شێت بوو کە تۆی ناساز دی
سەری خۆی ناوە، بە بێهۆشی هەڵات