دوێنێ یارم دی بەخۆشی دەم بەقاقا و خەندەوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 2 دقیقه  491 مشاهده
دوێنێ یارم دی بەخۆشی دەم بەقاقا و خەندەوە
دڵ ئیمانت بۆ لەیلای من هات لەبۆ خۆی بردەوە
خستیە فردەوسی بەپەنجە باغی سینەی کردەوە
تا سەحەرمان کەیف و خۆشی دەست لەسەر دوو خونچەوە
نەغمە خوانی بوو لەبەینی دوو هەژاری کوردەوە
جامی بەللورمان دەنۆشی دوو بەدوو بوین ئەمن و یار
چی بەیانی کەم شیرنی ئەو باغ و خونچە و مێرخوزار
دەم بەدەممان خونچە دەچنی و دادەنیشتین جار بەجار
وای کە خۆشە سوحبەتی پاک بێ لە بەینی دوو هەژار
شەرت و پەیامی ببەستین هەر بەدائیم پێکەوە
چەندە خۆشە وەک بەشادی دێ لەبۆ باغی دەچین
بەخۆشی و پڕ کەیف و قاقا دەم بەخەندە و پێکەنین
دەنگی بولبول باغی پڕ گوڵ بۆ من یاری نازەنین
جا نەسیم بێ و بێتە جەولان زوڵفەکانی چین بەچین
پێم بڵێ دەی هەستە ئەوجا سێوی نەخشین لێکەوە
وەمدەزانی هەر دەمێنم من لەباغی تا ئەبەد
بێ ڕەزایی تۆ ئەمن خۆ دەستی نابەم بۆ مەمەد
بەڵکوو شەرتی خۆت ئەدا کەی بێیە لوتف و مرحەمەد
بێ وەفایی بۆ قەرار و دیتنێکی بەو کەمەد
کەوتە ئارام بولبولی دڵ بێ سەدا بوو خەوتەوە
زوڵفی خاو و عەنبەرینی چین بەچینە لەیلەکەم
دێتە جەولانی لەسەر ڕووی سەیری دوو خونچەی دەکەم
جار بەجاری دەست لەگەردەن بەندی سوخمەی شل دەکەم
پێی دەڵێم من بولبولێکم زۆر غەریبی گوڵ دەکەم
ئەو دەڵێ تۆ مانعت کا هەر بەخۆشی و لوتفەوە
عاجزی کانی لەبۆ من بۆچی من دڵزارەکەم
سەیری ماهی ڕووی حەبیب و سومبولی گوڵزارەکەم
موژدەیی پێدام لە ئەووەڵ یارەکەی غەمخوارەکەم
چیمەنی باغ و هەلال و جۆگە و جۆبارەکەم
بۆیە موختاری بەبێ شک خونچە و گوڵ بچنەوە
وەک بەیان هات دێتە باغی یادی گوڵ کردن دەکا
سەیری حاڵی منی هەژار نەغمەیی بولبول دەکا
چۆن چریکەی دێ لە باغان ناوبەناوی چل دەکا
کۆترێ دێتن لەبۆ لام ڕوو لەخۆشی دڵ دەکا
شیرین و شل شل ئەوا دێ پڕ لە کەیف و لەنجەوە
زۆر بەخۆشی و شادمانی وردە وردە دێتە لام
دێتە گفتوگۆ لەگەڵ من عاقڵ و شیرین کەلام
دەست لەسەر سینەی دەڵێتن هذە دارولسەلامعربی
تا ئەبەد سامیتخلص لە جەننەت هەر بمێنێتۆ لەلام
من بەدڵسۆزی لەیاد و دێمە یاری غەمتەوە