دەمێ بولبولم وا نەغمە خوانم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  674 مشاهده
دەمێ بولبولم وا نەغمە خوانم
دەمێ ئاودێر و دەم باغەوانم
شێت و شەیدایی ئاوی خونچانم
لەتاوی لەیلا سینە بریانم
کەوتمە هیجران و وا لە کێوانم
وا لە کێوانم من بە مجنوونی
بوویتە بەرگی من بەرگی زەبونی
ئەوا چەمیوم وەک حەڵقەی نونی
کەوتمە هەژاری و داخی نەبوونی
بۆیێ وا غەرقی دەرد و غەمانم
ئەوا شەریکم لەگەڵ غەمباری
بوویتە میراتم دەردی هەژاری
هەروا دەناڵم من بەبێ چاری
کار و پیشەی من هەر بوویتە زاری
دەناڵم هەروا چاو لە گریانم
وەکوو خونچەی گوڵ خۆی لێم پێچاوە
بۆیێ لەتاوی حاڵم نەماوە
بولبولی دڵی خستە نێو داوە
هەژاری وەک من لە ڕێی کوژراوە
منیش لە ڕێگای جانی جانانم
هەر بەمنداڵی کەوتمە نێو ئازار
زوو فکری بردم داخ و دەردی یار
وا لە هەر لا دێ ناڵەی بریندار
من بۆ نەناڵم بۆ پەری ڕوخسار
قابیلەی ناڵە و وا لە هیجرانم
پیشەم ناڵینە دەردم گرانە
با بەبێ دەنگی هەروەک پەروانە
دەبا بسووتێم چونکی سووتانە
خەڵاتی عاشقان بەرگی یارانە
وا شکا سامیتخلص تیرە بارانم