شیعری نالی پێنجخشتەکی «سامی»
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
2 دقیقه
1315 مشاهده
دڵ لە گریە و پڕ فیغانە دانی خاڵانی هەیە
هەروەکوو مورغی بەیانان خونچە خەندانی هەیە
وا لە نەغمەی دڵ ڕفاندن ئاوی خونچانی هەیە
عاشقی بێ دڵ دەناڵێ مەیلی گریانی هەیە
بێشکە هەورە تریشقە تاوی بارانی هەیە
وەختی دێتن دڵ بگۆڕێ میسلی دەیجوون بەرگی ڕەش
عاشقانی شین ئەکا تا سەربنێنە کوپی هەش
خۆشی خۆشی بۆ ڕەقیبان باگوشاد بن کۆس و شەش
چاوی من دەدەم دەڕێژی ئاوی ساف و خوێنی گەش
تا بڵێن دەریایی عومان دوڕ و مەرجانی هەیە
ڕۆژ سەحرا وەک دڕندان هەر گەڕیدەم تا شەوێ
هەرکە شەو هات تا بەیانی خەو لەچاوم ناکەوێ
ئەی ڕەقیب تۆ خوا نەناسی یاخودا کۆست کەوێ
لەحزیەکی کولحەیی چاوم بەچاوی ناکەوێ
کێ دەڵێ وەحشی غەزلان مەیلی ئینسانی هەیە
وای کەخۆشە مودەتێکی دابنیشین ئەمن و تۆ
جا ڕەقیبی تۆ فەریبی دا بانگی کەین تا بێتە ڕوو
غەیری ئەو وەسفەی کە گوترا با بزانین چی دی بوو
ئاسمان حوسنی محبووبم لە ئەبرۆ و زوڵف و ڕوو
دوو هیلال و دوو شەو و دوو ماهی تابانی هەیە
بۆ بەیانی موڵکی حوسنەت من چەشنی بولبولم
دڵ لەلاتە تاکوو ماوم تازە دەرچوو پێت بڵێم
تاکوو مردن هەر لەبۆ خۆم وێڵ و سەرگەردان بڵێم
لێو و سینەت هەر دوویان بۆ من بەدرخە تا بڵێم
موڵکی جمجم تاجی کەیکا خاکی ئێرانمکانی هەیە
زۆر بەسانی شارەزا بووم جارێ هاتم بۆ بەلەت
وادەزانم عاجزی خۆلە و ڕەقیبی سەگ سیفەت
وا پەرێشانە لەسەر ڕوو دێتە خوارێ زوڵفەکەت
دڵ موشەببەک بوو لەبەر نێشان و هێشانی مژەت
خاڵی هیند و چەشمی جاد و حوکمی سوڵتانی هەیە
ئەو کەسانی وا بەجزیا دێن دڵی خەڵقی دەبەن
ڕەنگە بۆ ڕۆژی قیامەت چارەکی فیکری نەکەن
وا نەبیتن لەمن و مەجنون بۆچی وا زوڵمی دەکەن
تا ئەوانەی گاورن خۆ دائیما شیرکی دەکەن
دێن دەڵێن بێ شک قیامەت ڕاستە هەستانی هەیە
وا مەزانە ناوی ون بوو بۆچی سامیتخلص مردووە
گەرچی بۆ ڕێگای حەقیقەت زۆر کەمیشی بردووە
دەنگی دیوانی بمینێ یەعنی خۆشی زیندووە
فارس و کورد و عەرەب هەرسێم بە دەفتەر گرتووە
حاکمی سێ موڵکە نالیشخص ئیمڕۆ دیوانی هەیە