شیعری نالی پێنجخشتەکی «سامی»
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
3 دقیقه
1955 مشاهده
ڕووت و قووتم چۆن نەگریم ڕوو سیاە و ڕەنجەڕۆم
ڕۆژ و شەو کارم گرینە با بگریەم چاکە بۆم
لۆمەکاری خاکی کۆمە هەر لە پەروێز تاکوو ڕۆم
وەی کە ڕوو زەردی مەدینە و ڕوو سیاهی مەککە خۆم
دەرکراو و دەربەدەر یاڕەب دەخیلی عەفووی تۆم
تاکوو ماوم هەر ئەنۆڕم لە سەنعەت و حیکمەتت
من شەرمەزارم بەوەڵڵا ئینتیزاری ڕەحمەتت
هەرچی چاکە بەبێ باکی دێتە باغ و جەنەتت
دەفتەری ئەعمالی من بێ قەترەیێکی ڕەحمەتت
کەی بە سەد زەم زەم سیاهی نۆقتەیێکی لێ دەشۆم
پشتیوانی من خودایە خۆ لە چەنگی دوو حەریف
دەردی ئینسانی گرانە وەسوەسی شەیتان زەعیف
هەرکەسێ خوای لێ ڕەزا بێ ڕێگەیی ڕاست و حەنیف
کەعبەی ئیشراقی وەکوو خورشیدە من چاوم زەعیف
لێم بووە ڕەوشەن کە بوعدی قوربە قوربی بوعدە بۆم
نییەتت بێ خواپەرستی ئەلحەقە سوڵتانییە
ڕوو کە ئەڵڵا هاتووە فرسەت ژینی دنیا فانییە
کێ دەمێنێ پاکی خاکە هەر مەعینت باقییە
بۆ جیواری حەق لە هەرجێ سیدقی نییەت کافییە
ئینشائەڵڵا بۆ بەیتوڵڵا خوا مەعین بێ هەر دەڕۆم
دڵ دەخوازێ بەردی ئەسوەد خاوەنی موڵک و کەرەم
بمدەیێ موڵکی عێراق و خاکی قودسی موحتەرەم
نامەوێ هەرگیز بەغەیری لوتفی فەخر و ئاوی زەم
لێم حەرامە دانە و ئاوی حەماماتی حەرەم
من کە بازی دیدە بازم نەک شەوارەی دەستەمۆم
هەر دەمە سەغلەتم من دەردە دار و دڵ بە تاو
بێ زەخیرە و بێ عیبادەت دێتە دەر جەرگ و هەناو
ئەگەر نەعیم و گەر جەحیمە یەک لەوانن تۆی لەناو
تا بەکەی وەک مرغی ماڵی دانەداوی پەلشکاو
بۆ تەوافی سەعیی و عمرە هەر نەبووم و هەر نەچووم
هیچ نەزانی ڕوو لە شەڕ تەمبەڵی پیس و مزبەلەن
بۆیە دایم هەر لە فیکر و زۆر لەلای من موشکیلەن
لە تەعزیمی شەریک و زوڵم و بۆریایی مەرحەلەن
من لەوانەم چی کەوا ئەهلی وەسیلەی مەسئەلەن
عامیل و ناچار و مەعزور هەر بڵێم هەر بێنە بۆم
نەفسی بەدخو وا خەریکە ڕۆژ و شەو هەروەک ئەسەد
دڵ بەبوغز و بۆ نیفاقیش دەچتە پێشی بۆ حەسەد
کوشتمیتی ئەی ڕەفیقان چویمە ئەرزی قەد بەقەد
خەوفی من لێرە لەبەر زۆری گوناهە یەک بە سەد
گەرچی عاسی و موزنیبم ئەمما موقیڕ و بێ درۆم
لەو حەیاتەی چەندە خۆشە نسفی عالەم سۆفییە
خەم دەنۆشی و تێدەکۆشی ئەم ژیانەی بۆ چییە
بەسیە مەجنوون و خەتاکار ناڵە ناڵی تۆ چییە
بێ خەتای تۆ ئەو لە دنیا بەرگی جەهلی پۆشییە
یاری تەنگانەم غەمە باهەر غەمی خۆم خۆم بخۆم
خۆم ئەپارێزم بەتۆ من لە چەنگی فاسقان
دولە دەستی جەمعی زاڵم خاس و عامی عاسیان
مژدە بێ خۆ دەرچوو سامیتخلص هات ببیتن شادمان
لامەدە نالیشخص لە ئەنباری خەزینەی ساڵحان
گەرچی خۆشە ببیە چینی دانەری خەرمانی ڕۆم