شیعری ئەدەب پێنجخشتەکی «سامی»
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
3 دقیقه
829 مشاهده
تۆ وەرە توخوا ڕەقیبان با لەپێش چاو لابەرین
دابنیشین ڕووبەڕووی یەک لەو سەبایەی وا بەرین
تا بنۆشین دەم بەدەم با ئاوی حەوزی کەوسەرین
وەک لە باغی دێ هەناسەی ئەو نەسیمی عەنبەرین
چەندە خۆشە بادە وەرگرتن لە یاری نازەنین
وای کە خۆشە دابنیشین ئەمن و لەیلا ڕووبەڕوو
تا مەقالەیی زوڵفانی من بەیان کەم مووبەموو
هەستە زیبا کاتی کەیفە با بڕۆین جا زووبەزوو
چەندە خۆشە عوشرەتی تەنها لەگەڵ یەک دووبەدوو
موتریب و ساقی لە لایێ خونچە دەم یەک پێکەنین
لەو بەیانی بوو بەجەژنم تا غروبی ئافتاب
کەیف و بەزمی بوو لەگەڵ یار بێ سوئال و بێ حساب
خونچە و بولبول من و یار ساقی یا ئالی جەناب
گەهـ لە سایەی ئەرخەوان و گەهـ شەرابی لەعلی ناب
جار لە باغی تەڵعەتی یاران گوڵ و خونچە چنین
ئەو ڕەقیبی خودا نەناسی خوێنڕژێنی خوێنخوار
مانعە خۆ لەو بەهەشتەی پێی گوشادبووین ئەمن و یار
ڕەحمەتی خوامان دەدیت خۆ قەترە قەترە دێتە خوار
خۆزگە بەدوێنێ شەوێ کە دووبەدوو بووین ئەمن و یار
تا سەحەرمان عەیش و عوشرەت بۆ میزاح و پێکەنین
حوسنی لەیلا بوو بە مرگ و زەخمی کۆنم هاتە سوو
ئەو بەهەشتە چی بەهەشتە ڕۆژی خۆی وا بۆ مە بوو
دڵ لە بۆیێ شێت و شەیدا ڕۆژ و شەو دێوانە بوو
دەم بەدەم ساعد لە گەردەن لەب لەسەر لەب ڕووبەڕوو
دەست لەسەر سینە و خەریکی پێکەنین و گوڵ چنین
جار لە فکری خوێنڕژان و جارێ دێتن پێم دەڵێ
دەبتە واعیز پێم دەفەرمێ چی بکەی تۆ دێتە ڕێت
من دەڵێم تۆی ڕۆحی شیرن و ڕۆژ و شەو چاوم لەڕێت
جار لەبادە مەستی کردم جار بە توندی پێم دەڵێت
جار بڵێسەی ئاگری دێ و جارەکی مائی مەعین
دڵ ئەوا هات لەیلی شیرین دێتە لای تۆ بۆ تەواف
بەس غروورێکە لەسەر من خۆ بەرزەکەی وا بەلاف
چەندی شۆخی حەیفە قوربان مەمخە ناو داوی تەناف
گاهلە جامی لێوەکەی خۆی گاهلە لە مەمی شیری ساف
گاهـ لە لە جامی لەبی تەنکی ئەو ڕەواقی یاسەمین
جارێ دێت و پێم دەڵێتن دادەپۆشێ پێچەکەی
پێم دەڵێ وەی خۆ تۆ شێتی دەشت و سەحرا پەی دەکەی
جار بە لەنجە دێتە پێشی تا بەدەرخا خونچەکەی
جار بەڕوی خۆی کرد ئیشارە و گاهـ بە ڕەوزەی سینەکەی
هذه جنات عدن فادخلوها خالدينعربی
جار بەلەنجە و پێکەنین دێ جارێ جەللاد و زوێر
خوێن ڕژێنی وام نەدیوە زاڵمی وا بێ زەمیر
سامیتخلص لەت لەت کرد بەبێ کەس ئەو هەژارەی وا فەقیر
موختەسەر دوێنێ شەوێ تا تەلعەتی مەهری مونیر
هەر ئەدەب بوو بێ سەدا موختاری فردەوسی بەرین