خەندەیی نەرم و حەلیمە جارەکی قاقانییە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 2 دقیقه  632 مشاهده
خەندەیی نەرم و حەلیمە جارەکی قاقانییە
ئاسەفێکە بۆ سولەیمان علمی تەختی زانییە
مەدرەسەی تووبا عەزیمە موشفیق و لوقمانییە
بە عیسمەتە شۆخ و شەنگە شیرین و یارانییە
سەد تەعەجوب ئەو جەوانە تورکە یا ئیرانییە
من ئەزانم چەند حەلیمە بۆ دەوا و دەرد و ئەلەم
بێ نەزیری بەلغ و تورک و خاکی کوردان و عەجەم
چۆن بە من دێتە مەقاڵات بەو دڵی پڕ دەرد و غەم
وەسفی ئادابی بنووسی کەی دەتانیتن قەڵەم
عالیمەی عادیل عەزیزە جارییە ڕۆمانییە
پەرچەمی تاو عەنبەرینی لۆمەیی سومبول دەکا
بولبولی دڵ بۆی دەناڵێ خۆی لە بەرگی گوڵ دەکا
دەرسی تەئریخی دەڵێتن وەسفەکی بابل دەکا
ئابی شەرحی ئاتەشی سەد عیشقی جەهلی کز دەکا
ئەو سوپا سالارە ئەلحەق دوشمنی سەححار نییە
ڕیشەیی جەهل و نەزانی وا لە دڵما چۆن پساند
لەشکری فیسق و فەسادی وەک سوپاهی دین شکاند
عیلم و بەیداغی حەقیقی وا لە مەیدانی چەقاند
بارەکەڵڵا چەند فەسیحە مەدرەسەی کێ پێی گەیاند
عالیمی ئەفغانە یاخو سەعدی تەفتازانییە
چەندە باڵایە حەقیقەت عالیمەی ئەو عەسرەمە
عیلمی وەقت و کۆن دەزانێ تا دەمی بابا دەمە
چاو لە ڕێگای ئینتیزار و چاوەڕێی دەرگانەمە
عاقڵ و حەسناو و سەبری تا بڵێم من هەر کەمە
پڕ کەماڵ و زۆر جەوان و خولقەتی ئینسانییە
دڵ لەبۆ ناڵینی یارم چەند غەریب و بێ کەسە
چەند عەدوی عاشق لە مەیدان ڕۆژ و شەو وا حەسحەسە
ئەمما یاری پڕ وەفا بۆ من بمینێ و مەدرەسە
شۆخ و شەنگ و شاهی خۆبان و بە ویجدانی بەسە
پەنجە شمشادە بەشادی و قامەتی بەیداغییە
شۆخی نەو خونچەی بەهار و ڕوو وەکوو پەلکی گوڵیم
سۆز و ئارامی غەریب و دڵ گوشادی بولبولیم
شاهی ئەسراری حەقیقی و نەغمە خوانی سەرچڵیم
هاتە گفتوگۆ لەگەڵ من نەمدەزانی چی بڵێم
سوخمەیی کرمان ڕەنگین گەردەنی کاشانییە
بۆ وەنەوشی باغی بەرزی نەوبەهارم هەر بڵێم
قەددی بەرزی وا شلێر و وەک سنەوبەر سوبلیم
میهتەری جەنگی فەسادی و شادلێری جابولیم
پێی وتم تۆ دابنیشە دەرسی حیلمت پێ بڵێم
پاشی ناخۆشی ببینە چەندە خۆشە سامیتخلصیە