چییە یاران چ بوو ئیمڕۆ لە حاڵی من چ قەوماوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 3 دقیقه  865 مشاهده
چییە یاران چ بوو ئیمڕۆ لە حاڵی من چ قەوماوە
تەمی زوڵفە لە ڕووی یارم بە جارێک وا هەڵستاوە
دەڵێن شەمعی بەناویتی لەبۆ عاشقان هەڵایساوە
لەسەر خورشیدی ڕووی خۆی وا نیقابی زوڵفی هەڵداوە
لەبۆیێ مشتەری و سومبول خەجاڵەت مات و داماوە
دەزانن خۆ کەوا بولبول لەبۆ ئاوی گوڵان چی کرد
حەقیقەت ئەوێ ڕۆژێ بە کەیفی خۆی کە بەزمی کرد
مژەی خوێنڕێژ لە جەرگی من بەجارێکی کە کاری کرد
چ بەزمێ بوو ئەوێ ڕۆژی وەکوو یارم کە کۆچی کرد
وەکوو یوسفشخص کوڕی یەعقوبشخص کە دەفرۆشا زولیخاشخصوە
ئەوا هاتە کڕ و فرۆتن چ شیرینە لە مەیدانی
کە عالەم دێن بەچین چینە هەژار و قیسمی سوڵتانی
دەڵێن کڕیاری ئەو یارەن کە عاجز بوون لە تاوانی
لە وەختی ئەو نەبوو هەرگیز گوتم نابێ تۆ نەمزانی
سەهوو بووم یار بەمیراتی لە یوسفشخصڕا لەبۆی ماوە
لە کاتێ بوو کە پێم زانی لەناو کەیف و لەبەزمی شەو
منیش هەستام و ڕۆیشتم بەبێ ترس و بە کەیف و زەو
کە یارم دی منی شەیدا بەحوسناتر لە ماهی نەو
خەریکی بووم بەبێ فلس و لە بازاڕی کڕینی ئەو
لەبۆیێ دڵ پەرێشانە لە ڕێی خەوف و خەتەرماوە
نەتیجەی تر بزانین با زەمانە چیت بەسەردێنێ
گڕڕەیی ئاگر کە دێ جار جار دەڵێم ئەسنام دەسوتێنێ
مەکەن مەنعی منی بێکەس مەڵێن بۆچی دەبارێنێ
وەکوو بولبول کە داماوە لەتاوی گوڵ دەناڵێنێ
کە وەیزانی مەیی بۆ ئەو لەناو زاری قەدەح ماوە
دەمێ هار و واوەیلالە دەمێکی وا بە دڵتەنگی
کە خۆی پێشان دەدا لای من بەتەیرێکی سیاڕەنگی
نەسیم مژدەی بەچوستی دا لقی خونچە و گوڵان لەنگی
گوتی بولبول سەحەر ڕۆیی هەتاکەی مات و بێ دەنگی
بەشاهیدی نەسیمی دەم کە یار ئێستا لەخەو ماوە
دڵم سوراغ بکەن یاران بزانن بۆچی ڕەنجاوە
لەلای یارێکە دائم یار کە یارێکی زوڵف خاوە
کەمەندی کرد بەجارێکی هەتا مردن گلی داوە
بزانن دڵ نەکوژراوە ئەسیری کرد لەلای ماوە
بەداوی تا کەمەندی کرد بەپەنجەی سوورکە خوێناوە
دە لەو کاکە مەمەشخصی پرسن چییە حاڵی لەلای زینشخصە
بەیانی حاڵی نانووسرێ کە شەرحی کەن بەخازینە
لەسەر ئەو دەرد و هیجرانە بەمەجنونی کە ڕازینە
مەڵێن سامیتخلص دەناڵێنێ کە کاری ئاهـ و ناڵینە
دەبا بۆ خۆی بناڵێنێ لەبۆ بەختی هەتا ماوە