نەزانین بەڵایە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  509 مشاهده
هەوری نەزانین پڕیشکان داوێ
مەلەی نەزانی خۆت ماوێ ئاوێ
هێمناییم نەدیت لە ڕابردی خۆم
هێمناییم هەبێ من شەڕم ناوێ
شەڕ لە بەتاڵی گەلێ باشترە
بۆ دنکە دانێ خۆت ماوێ داوێ
تەیری لە شاخان بە تۆ ناگیرێ
بۆ ڕاوی کەوان کەو دەچن ڕاوێ
چۆن سامیتخلص نەکەم لەو کاتی ناخۆش
هەندێ مریشک خۆر هەندێ بەرداوێ