نەزانین بەڵایە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  526 بینین
هەوری نەزانین پڕیشکان داوێ
مەلەی نەزانی خۆت ماوێ ئاوێ
هێمناییم نەدیت لە ڕابردی خۆم
هێمناییم هەبێ من شەڕم ناوێ
شەڕ لە بەتاڵی گەلێ باشترە
بۆ دنکە دانێ خۆت ماوێ داوێ
تەیری لە شاخان بە تۆ ناگیرێ
بۆ ڕاوی کەوان کەو دەچن ڕاوێ
چۆن سامیناسناوی ئەدەبی نەکەم لەو کاتی ناخۆش
هەندێ مریشک خۆر هەندێ بەرداوێ