ئەگەر کچێکی
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
503 مشاهده
لە مێژووی ژیان بهاوێ هەنگاو
نەمانی زیان بهێنێتە پێش چاو
هەزار ئەجننە و پەریی بەڵەکچاو
بەقوربانی بێ بە ملیۆن پیاو
ئەو پیاوانەی کە نرخی ئینسان
لە لایان نییە و وا سووک و هەرزان
دەنوون و دەخۆن هەر وەکوو حەیوان
کێمیان لێ دەتکێ وەک مەشکەی دڕاو
بۆچی کچێکی زۆر خاتوون و پاک
بۆ یاریدەدان مەرد و دڵ ڕووناک
نابینی هەزار پیاوی وەک کەلاک
فکر بۆگەنی کەڕ و بەجێماو
کچێک لە چاکە سامێکی هەبێ
عاقڵ و شیرین تامێکی هەبێ
هەست بە شت بکا ڕامێکی هەبێ
شیرنە لە مێژوو وەک هەنگوینی ڕاو