قوربان دڵ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  312 مشاهده
دڵ مەخە داوی زولفان مەیخە دەرد و هیجرانی
عیشق دەردێکی سەختە ناڵینە و سەرگەردانی
خاڵی ڕەشی سەر کوڵمان پشکۆیە داغی جەرگە
گڕ لە لاشان بەر دەدا دەبێتە دۆزەخی گیانی
وەک بولبول مەچریکێنە بە یادی گوڵ پشکوتن
چی بوو حاڵ و چریکەی شەوکانی ئاو غونچانی
سەرنجێک بدە دڵم بەندیخانەی وێنەیتی
بۆی دەتانم وەسفی خاڵ، خاڵەکەی سەر کوڵمانی
مەنۆرە لانی سامیتخلص نەتدیوە و شارەزا نی
بێت و جارێک بیبینی هەینێ قەدری دەزانی