باغ کام باغ!؟

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  279 مشاهده
باغی سینەم پێ کەرەم کەی گەر بفەرمووی بێمە وێ
جەننەتی نەمروود بە پولێک پێم ببەخشی نامەوێ
بۆ چمە تەختی ملووکان شایەتی شاداوەکەت
یان هەناسەی زولفەکان ڕامبکێشی بێمە وێ
گەر بە ئاوی لێوی ئاڵت گڕ لە دڵ نەکوژێتەوە
ئاوی دیجلە و فوراتی بێتە سەر داناکەوێ
بۆ لەپێش چاو و دڵی من ڕۆژ و شەو لەنجەی دەکەی
هیچ دەمێ ناچێ لەبیرم وێنەکەت لاناکەوێ
پێی دەڵێم چاوێک لە من کە جاربەجار و پێم دەڵێ
هەر بڕۆ و بمرە بۆ خۆت چاوت بە چاوم ناکەوێ
حەسرەتە میراتی من وا بۆم لە ئەختەر مایتەوە
ڕۆژی هەر ئەشعار بە زولفی شەو کە نووستم دەچمە وێ
ئەو بە هەر دەم سینە واڵی دەست بە خونچە و پێکەنین
سامیتخلص لاشەی کڕ بووە خۆ چی بکا دڵ ناخەوێ