یارەکەم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  742 مشاهده
هەر وەکوو ڕۆژی ڕووت ماوە لە گەردوون
لەشکری پەرچەمت لەلاوە هەردوون
وێنەی لە دڵدا وا نەخشی کشاوە
فیدای بێ سەد گەنج و موڵکی فەرەیدوون
***
لەسەر کوڵمەتەوە خاڵەکی هێندۆ
پێم دەڵێ تۆ وەرە لە کاتی شەوبۆ
میوانی ناو باغ و هەردوو مەمم بە
دەم لەناو دەم بنێ دەستت لە ئەستۆ
***
دەم لەسەر کوڵمەی وەک پەلکی گوڵت بێ
دەست لەناو سینە و قۆڵتی مڵت بێ
سامیتخلص لە نیزیک و دوور و تەماشای
یا کەمەر و بەندی بەژنی شلت بێ