گیانەکم
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
496 مشاهده
خۆشەویستەکەم شۆخی پەرچەم خاو
ئەی بێمەیلەکەی زوڵف تێکاڵاو
کە هاتمە دەرگەت بۆ دەرمدەکەی
گازیشم دەکەی بە غەمزەی دوو چاو
بە ڕەوزەی سینە و بە دوو مەمی تەڕ
فریبم دەدەی منی دڵشکاو
بۆ وەعدەت پێ دام لێم پەشیمانی
دەمخەیتە دەریای بێ بن و گێژاو
سەرم سووڕ ماوە هەناسەی دەمت
خونچەی دەم پێ دا و عەتری لێ ڕژاو
هاتە خوار بە سەر مێشک و دڵی من
سامیتخلص نواند و بەستیشی بە داو