تووشی چی بووم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  290 مشاهده
خودایە چەندە پڕ خەم بوو لە دونیادا بەسەرهاتم
هەموو پڕ شین و ناڵین بوو شەو و ڕۆژی، هەموو کاتم
بە شووم و ڕەش بوو ژینی من لە خەوخانەی مەکربازی
بەڵام چا بوو لە کاتێکا سەرم هەڵگرت بەخۆ هاتم
ئەمن نەمزانی ئەو داوە بە دانی زولف و خاڵانە
بە خەندە و نەغمەی شادی وەکوو تەیرێ لەبۆی هاتم
کەمەندی یووسفیئاسات لەبۆت مابوو لە ساراوە
گەدایەک بووم لەدوو سوڵتان لەدوو باڵا و کەمەر هاتم
وەکوو تەیرێ لە باغیدا گوتم خونچە دەمم تەڕ کا
کەچی تووشی دوو چاوی باز شەهێنی وەک سەقەر هاتم
گوتم باشە خەمم دەرکەم بە بای زولفان لە دڵ بیبا
بەڵام تووشی خەم و بەند و دوچاری ڕووی کەسەر هاتم
لەلای خۆم چوومە ناو باغی سەبا و سینە و مەهی ئەمما
کە سەرسام و سەرم تووشی تەلانی خەم نەسەرهاتم