لەبیرم مەکە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  337 مشاهده
ڕۆژێکی نەبوو بیرم کاتەوە
لە شیوەن، شای ژیرم کاتەوە
شادی لەگەڵ من وا تەوەللا بوو
خەوی شەو ناڵین وا دەم باتەوە
بۆ باوەشی خۆی وا ڕامدەکێشێ
تۆقی حەسرەتم لە مل کاتەوە
هەڵمدێرێنی لەتلەتم بکا
بۆ مێشک خواردن سەرم کاتەوە
گوناهم چییە دەوری لێ داوم
چ قازانج دەکا من بخواتەوە
سامی لا نەما چی بکا دەیکا
پەنا بۆ کێ بەم پەلم کاتەوە