دڵ و پرسیار
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
500 مشاهده
ئەرێ ئەی دڵا بۆ لێم ڕەنجاوی
کێ وا فەریبی دای بە نازی چاوی
وەرامم بدە بەندی داوی کێی
تۆی وا ڕاکێشا، مردی یان ماوی
جارێک تۆ وەفات نەبووە بۆ دڵان
بە مەکری کێ وا هەڵخەڵەتاوی
وەرەوە بۆ لام هەر تۆ دڵم بە
قازانجێ ناکەی غەیری بەدناوی
بۆ کەیفی خۆیان حەسرەت فرۆشن
ئاگر بەردانی گیان و هەناوی
یارێکمان نەدیت دڵێکی شا کا
لەلایان ماوە بە تێکشکاوی
لەلایەن سامیتخلص هیچ لازم ناکا
بڕوا مەکەن بەو پەنجەی خوێناوی