دەزانم گیانە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
500 مشاهده
گەر بشمکوژی لە بیرم ناکەی
هەرچەندی ئێستا دڵم ژیر ناکەی
وەلەو کە لای خۆت لە بەند و کۆتم
دەشزانی بەدڵ کە کۆیلەی خۆتم
شووشەی دڵم بۆت پڕ ئاوی کەوسەر
لێی دەڕژێتەوە خونچەی بێتە سەر
بە مەم و خاڵ و دوو لێوی ئاڵی
ئەگەر بمکوژی کێ بۆی بناڵێ
هەر من هەمیشە لەبەر ڕۆژی ڕووت
کردیتمە پیشە برسی و ڕووتوقووت
ئەگەر بێڕەحمی هەر وا کارت بێ
ئەی ڕوو ماهی نەو کێ لە دیارت بێ
سامیتخلص هەر لە شەو نامێنێتەوە
پەرچەم لادەچێ ڕۆژ دەبێتەوە