ڕووت سوورە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
534 مشاهده
ڕووت وەک پەلکی گوڵ وا سوور بووەتەوە
زولفت داو بە داو وا شۆڕ بووەتەوە
لە ڕاست و لە چەپ تێکداوێن بە با
دڵان دەژێنێ دەردەی نێو دەبا
وا لەگەڵ سەبا ناخۆشی و شەڕت
ئەتۆ سەرکەوتی بە مەمکی تەڕت
گەردەنی بەللوور شەوقی دا لە لات
مانگ بە داماوی بۆ مەغریب هەڵات
هەناسەی دەمت بۆ خونچەی گوڵان
خەندە جاربەجار بۆ شادیی دڵان
خەندە و هەناسە بۆ دڵ و خونچان
هەردوو هەناسە بۆ دڵ و خونچان
. . . . . . . . . .متن نامشخص
هەردووک پێکەوە دەچن بۆ سەردان
هەناسەی دەمت خونچان دەژێنێ
خەندەی شیرینت دڵان دەدوێنێ
هەتا بتانن لە وەسفی باڵات
بێننە سەر دەفتەر بەبێ خەیاڵات
هەرچەند وەستاوە سامیتخلص لە شەرمت
دڵت دەرهێنا بە پەنجەی نەرمت