عومری شیرینم بە تاڵی چوو بەتاڵیش مامەوە
از کتاب:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
اثر:
مفتی پنجوینی (1881-1952)
1 دقیقه
667 مشاهده
عومری شیرینم بە تاڵی چوو بەتاڵیش مامەوە
ماری سستی بوو دەماری سستی پێوە دامەوە
من بە حەپلەی هەرزن و دۆی ترش ملم شۆڕ کردووە
ئەوروپااعلام سەرگەرمی بەزمە دەم بە نەشئەی جامەوە
من هەقی ژینم ئەبێ کەی بێ لەژێر پرچ و دەفا
ئەو دەفەی فەن پەرچ ئەکا بەو ئەقڵ و هۆش و فامەوە
بۆ ژیانم کەس نەبوو دەرسی سلووکیم پێ بدا
هێند کەمەندی پیری پیرم گرت و لێی پاڕامەوە
غەیاسیمتن نامشخص مردن و دەرسی فڕیوە و ڕابیتە
هیچیان --متن نامشخص پێ نەخوێندووم بێمە ڕیزی عامەوە
بۆ زڵێخا حوسنی یۆسف بوو گوڵی باخی جنوون
جوانی شیرین عەشقی فەرهاد کردمی بەم دامەوە
ڕۆستەم و دێوی سپی وەک جوولەکە ترساندمی
کەوتمە فاک و فیک بە بەیتی گوڵتەن و بارامەوە
چونکوو ناوێرم بە نەشری ڕازی تۆماری دڵم
وا بە ناچاری لە سندووقی دڵا پێچامەوە
موفتیتخلص بێ عاری کە جارجار شیعر ئەکەیتە ڕازی دڵ
بەو دەروونی پڕ جە خارە و بەو دڵەی پڕ زامەوە