عومری شیرینم بە تاڵی چوو بەتاڵیش مامەوە

لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
 1 خولەک  666 بینین
عومری شیرینم بە تاڵی چوو بەتاڵیش مامەوە
ماری سستی بوو دەماری سستی پێوە دامەوە
من بە حەپلەی هەرزن و دۆی ترش ملم شۆڕ کردووە
ئەوروپاناوی تایبەت سەرگەرمی بەزمە دەم بە نەشئەی جامەوە
من هەقی ژینم ئەبێ کەی بێ لەژێر پرچ و دەفا
ئەو دەفەی فەن پەرچ ئەکا بەو ئەقڵ و هۆش و فامەوە
بۆ ژیانم کەس نەبوو دەرسی سلووکیم پێ بدا
هێند کەمەندی پیری پیرم گرت و لێی پاڕامەوە
غەیاسیدەقی نائاشکرا مردن و دەرسی فڕیوە و ڕابیتە
هیچیان --دەقی نائاشکرا پێ نەخوێندووم بێمە ڕیزی عامەوە
بۆ زڵێخا حوسنی یۆسف بوو گوڵی باخی جنوون
جوانی شیرین عەشقی فەرهاد کردمی بەم دامەوە
ڕۆستەم و دێوی سپی وەک جوولەکە ترساندمی
کەوتمە فاک و فیک بە بەیتی گوڵتەن و بارامەوە
چونکوو ناوێرم بە نەشری ڕازی تۆماری دڵم
وا بە ناچاری لە سندووقی دڵا پێچامەوە
موفتیناسناوی ئەدەبی بێ عاری کە جارجار شیعر ئەکەیتە ڕازی دڵ
بەو دەروونی پڕ جە خارە و بەو دڵەی پڕ زامەوە