موفتی مەبە عاجز لە کەسێک پێت دەڵێ بابی

از کتاب:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
اثر:
مفتی پنجوینی (1881-1952)
 1 دقیقه  534 مشاهده
موفتیتخلص مەبە عاجز لە کەسێک پێت ئەڵێ: بابی
چونکە کەرە خۆی و نەوە و دایک و بابی
زاهید کە بە خوێنی جگەری خەڵقە ژیانی
من کافر و بێ دینم و ئەو قوتبە جەنابی
بەرماڵی ڕیا سۆفی لە شان و ملی لابا
زۆر چاترە هێشتا عەرەق و نۆشی شەرابی
خۆ گەر لە مەلیک بێ نەتەوە و نان و بەراتی
حاشا لە هەموو نیعمەت و خۆرشت و بەراتیمتن نامشخص
پارەی بڕژێ هەروەکوو لافاوی بەهاری
نێزیکی نەبی لادە لە ئیش و لە کاریمتن نامشخص
لێی لادە بەجارێ نەتەوەییمتن نامشخص مەجلیس و شەوقی
عیشوەترەمتن نامشخص بۆ نەزم و هەوای چەنگ و ڕەبابی
تا پێت ئەکرێ دوور بە لە دووکان و لە ماڵی
با بێ غەم و مەینەت لە شەڕ و فیتنە ڕەها بی
سەد دەفعە قەڵای خەیبەری بۆ بگری و بمری
مەهتووکی لەبەر چاوی ئەگەر نوتفەیی شا بی
گەر خۆت بە هیلاکا بەری بۆ خزمەتی دایم
ئاسوودە بە تۆ هاودەم و هاوسوحبەتی نابی
ئەولادی وەتەن گوێ مەدە بۆ فکری خەرافات
هەوڵێکی ژیانت بدە تا گەنج و شەبابی