لە ناڵین

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  415 مشاهده
شەو خەلاس و چاوەڕێمە ڕۆژی ڕووی یار هەڵنەهات
نامەی بوون و نەبوونی هەر دەڵێن هات و نەهات
بۆ بە داخ و دەردی دڵ وەک هاتە هاتی ڕۆمییان
ژینەکەی خونچە دەبەخشی و کۆچی عاشقان هەر نەهات
خونچە پشکوتن لە باغان بۆنی بۆ بولبول نەهات
شەو بە ناڵین و بەیان هات خەوتوو چاوی هەڵنەهات
وەک من بێهۆش و بیر و ڕەنجەڕۆ و دێوانە بوو
چاوەڕێی عەتری هەناسەی زولفی خاوی هەر نەهات
***
ئێستا بێ لانە و هەژار و دڵشکای ئەو خانەمە
لە دەوری لالەی ڕووی هەر وەکوو دێوانەمە
ناحەز و بەدکار لە تەختی ناز و ئارامی هەیە
من لەلای دوڕڕ و درێغا وا وەکوو بێگانەمە
چەندی بەندی زولفی خاو و دانەخوری دانەمە
پاسەوانی گەنجی حوسنی ئەو هەموو سامانەمە
وا لە دەوری گەردەنیدا ئاڵوگۆڕی زولفەکان
هێشتا بێسامم لە کوشتن عاشقی مەردانەمە