کچێکی باڵاشل

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  300 مشاهده
ئەی کچی شلی گەردەن وەک بەلوور
زۆری وەکوو تۆ ناسک و لێو سوور
چەندی وەکوو تۆی شل و بەڵەک چاو
بە خاڵی کوڵمە و زولفی تێک ئاڵاو
زۆر جەوانی وا مەم تەڕ و قەشەنگ
ددان وەک دوڕڕ و دەم وەک خونچەی تەنگ
قوتی داون خاک بردی و ڕایکێشان
نە جوانییان ماوە نە ناو و نیشان
تۆش خۆت مەفرۆشە بە کەیف و سەفا
با لە پاشەڕۆژ نەچیە ناو جەفا
هەر لەگەڵ سامیتخلص ڕاست و ڕێکوپێک
ڕوو کەنە چاکە و دەست ناو دەستی یێک