ئەو دڵە بووە چی
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
464 مشاهده
دڵ بریندارە بە ئەبرۆ و دوو موژەی وەک خەنجەرت
خاڵی کوڵمە و زولفی خاو و هەردوو لێوی شەککەرت
وا فیداکارن بخورو و شەرمەزار مسکی خوتەن
گشتی سەرشۆڕ و کەنیزەی بای هەناسەی عەنبەرت
وا مەم و فەرهاد و مەجنوون چاوەڕێی نامەت ئەکەن
بێنە کۆڕی شەهسواریت ببنە کۆیلە و میهتەرت
هەندە عەیار و بەمەکری سەد هەزاران سامیتخلصیا
وا بەجێماون لە سیحری چاوەکانی دڵبەرت
هەر وەکوو ئاوی حەیاتی وەک خدر خواردی و نەمرد
نامرم من گەر بخۆم لەو ئاوی حەوزی کەوسەرت
شایەتی شاکەی زوحاکشخص و هێزی کەی ئەسپەندییار
نابێتە ڕیزی یەکێک لەو کەمترینی نۆکەرت
گێو و گۆدەرز و شەجیعی ڕۆستەمی مازەندەران
نابێتە سالاری وەکوو تۆ بێتە قەلعەی بێ دەرت
چەندی ئەشعاری جەوانیت چەندی گوت سامی نەبوو
شێردڕە و شێرزاد و کابول کەوتە گێژی بەندەرت