شاری هەڵەبجە ئەمڕۆ خۆشحاڵ و بەختیارە
از کتاب:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
اثر:
مفتی پنجوینی (1881-1952)
1 دقیقه
655 مشاهده
شاری هەڵەبجەمکان ئەمڕۆ خۆشحاڵ و بەختیارە
فەقیر و دەوڵەمەندی بێ دەرد و بێ جەخارە
قایم مەقامی تازە یەعنی ڕەشید ئەفەندیاعلام
ویژدان و ڕەحم و لوتفی پڕ شەوق و شوعلەدارە
ڕەشید و مەرد و بێباک خەنیمی ئەشقیایە
بەبێ تەماع و بەرتیل باوکی کز و هەژارە
نەوەک هەڵەبجەمکان هەر خۆی دێهات و ناحیەشی
بێ دەرد و خەم بەجارێ خەریکی ئیش و کارە
دەردێ نەبوو دەوای بێ دادێ نەبوو ڕەوای بێ
کارێ نەبوو کە بکرێ بێ ڕۆن و فەرش و پارە
نەک من بڵێم بەتەنیا عالەم هەمووی ئەزانێ
ئاساری ئەو لە هەر لا مەعلووم و ئاشکارە
وەختێ کە ئەمری نەقڵی بۆ بێ لە هەر وڵاتێ
ئەو قەومە پاکی مات و پەشێو و گریەبارە
خاکی ئەوی لەسەر بێ سەیران و شەوق و زەوقە
بەهەشتی سەرزەمین و هاوینی وەک بەهارە
موفتیتخلص قسە و بەیانی سەر پاکی بێ ڕیایە
شیعری هەمووی لە ژیندا تەئریخ و یادگارە