خورشیدی ڕوخی لەیلەکەم لە مەغریبی دڵاوایە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  278 مشاهده
خورشیدی ڕوخی لەیلەکەم لە مەغریبی دڵاوایە
چ باکی گەنجی کەیخوسرەو کە وەک جیسمی هەوا وایە
تەمامی موڵکی کەیدارا بە لوتفی دەم کە هەرزانە
لەبۆ یاری لە شەرع و دین لەدەم قەولی فەتا وایە
لە قەولی سەعدی تەفستازان لە موسلیم چەند شەرحزانە
لە سایەی مەدرەسەی عیشقی دەڵێی پیری بوخارایە
لەبۆ شادیی علووم و دین بەدڵ دائیم لە زیندانە
کەسی عاشق بە یووسف بێ لە ناڵین وەک زولەیخایە
شەڕی عاشقان بەبێ عیلمی لەگەڵ ئاگر کە سووتانە
زەمانەی ئاگری عیشقی لەگەڵ یاران مودارایە
بە سەهلی تێمەگەن عیشقی، مەڵێن دەردێکی هاسانە
لە شیوەن هەر وەکوو مەجنوون لە ناڵین تفڵی ساوایە
کە تەورات و زەبوور وەستا لە نەحوی لەهجە قورئانە
کە ئینجیلی حەقیقی خوێند دەڵێی داکی مەسیحایە
لە حوسنی شیرینی فیکری قەمەر یادی بەجێمانە
بە سەرشۆڕی هەڵات خورشید لە گەردوون نووری دامایە
بە تیری غەمزەی زیبا کە عالمێکی کوردانە
هەزارانی وەکوو سامیتخلص بە تیخی تیژی کوژرایە